سەڵاحەدین دەمیرتاش: لە مێژووی توركیا هیچ كات وەك ئێستا سیاسەت و میدا و رەوشت ئاستی دانەبەزیووە, هیوا خوازم كۆتای ئەم مانگە دەسەڵاتی توركیا سزا بدەن
لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازادین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەكان لە وڵاتی توركیا لە ئیستا كەمپینی گەورەی جەماوەری ساز دەدرێت لە لایەن ئەو هێز و لایەنە سیاسیانەی بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كردووە, هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپه)، داوایكرد، دەستبەرداری سیاسەتی خۆكوشتن ببن و لە هەڵبژاردنی كۆتایی ئەم مانگەدا دەسەڵاتدارانی توركیا سزا بدەن.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپه) رایگەیاندووە: “لە مێژووی توركیادا هیچ كاتێك سیاسەت و رەوشت و میدیا وەكو ئێستا بۆ ئەم ئاستە نزمە دانەبەزیووە”.
دەمیرتاش، كە دوو ساڵ و نیوە لە زیندانی ئەدیرنەیه. لەرێگەی پارێزەرەكەی خۆیەوە وەڵامی پرسیارەكانی ماڵپەڕێكی توركیی دایەوه. داواشی لە ئەندامانی “هەدەپه” كرد دەستبەرداری سیاسەتی خۆكوشتن ببن. لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەسەڵاتدارانی توركیا و پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا (ئاكپارتی) و بزوتنەوەی نەتەوەیی توركیا(مەهەپه) سزا بدەن.
هەروەها گوتی: “بە هەڕەشە و درۆ توركیا و بانگەشەكانی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبات، بەوەش سەركەوتوو نابن. باشترین بەڵگەش داهێزرانی باری ئابووری توركیاییە”.
ئەم پەیامەی دەمیرتاش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ زیندانییەكی دیكەی مانگرتوو لە شاری “ماردین”ی باكووری كوردستان، كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.
لەو بارەیەوە پەیامنێری “كوردستان24” راگەیاند، زیندانییەكی كورد بە ناوی “میدیا چنار”، ئەمڕۆ بە ئامانجی ئیدانەكردنی گۆشەگیری سەر “عەبدوڵڵا ئۆجەلان” و بەرەنگاربوونەوەی “ستەمكاری” دەسەڵاتدارانی توركیا، لە زیندانی شاری “ماردین”ـی باكووری كوردستان كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.
زیندانیانی كورد لە زیندانەكانی توركیادا، هەڵمەتێكیان بۆ ئیدانەكردنی گۆشەگیری سەر رێبەری دەستگیركراوی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)، عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستپێكردووە.
تا ئێستا چوار زیندانی كورد، كە سێیان ئافرەتن و یەكێكیان پیاوە، بە هۆی مانگرتنی بەردەوام گیانیان لەدەستداوە.
لەو چوارچێوەیەدا، “پارتی دیموكراتی گەلان رایگەیاند، بەرپرسیاریەتی ئەو زیندانییانەی لە چالاكی مانگرتندان و گیان لەدەستدەدەن، لە ئەستۆی وەزیری دادی توركیایە.
“سزای تەمەللی”، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند، لە دەستپێكی چالاكییەكانی مانگرتن لە خواردنەوە، ئەوان وەك پارتێكی سیاسی ناو پەرلەمان داوا لە حكومەت دەكەن، داواكارییە رەواكانی مانگرتووان جێبەجێ بكەن، بەڵام جێبەجێی ناكەن و ھەر رووداوێكی نەخوازراو، كە روودەدات، حكومەت و بە پلەی یەك وەزیری داد لێی بەرپرسن.
گوتیشی: “لە ھەڵبژاردنی 31ـی ئەم مانگە، تەواوی قەیومەكان دەنێرینەوە ئەنقەرە”.
بڕیارە لە 31ی ئازار/ مارسی ئەمساڵدا، لە توركیا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان بەڕێوەبچێت.
هەدەپە، وەك ركابەری سەرەكی ئاكپارتی لە شارەكانی باكووری كوردستان بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەكات.
لە دوو ساڵی رابردوودا، دەسەڵاتدارانی توركیا، ژمارەیەك لە بەرپرسانی كوردیان لە سەرۆكایەتی شارەوانییەكان دوورخستەوە و لە جێگەیان كەسانی دیكەیان بە ناوی “قەیوم” دامەزراندووە.