یەكێتی لە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە, واژۆی شەشت پەرلەمانتاری كۆكردۆتەوە

 

دوای ئەوەی هەولێر و بەغدا رێككەوتن لە بارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان, كە رێككەوتنەكە بریتی بوو لە ناردنی بودجەو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە داراییەكانی پێشمەرگە, لە بەرامبەر هەناردنی بڕی 250000 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك لە رێگای بۆریەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان, بەڵام لە ئێستادا یەكێتی هانی چەند پەرلەمانتارێكی عێراق دەدات كە رێككەوتنەكە هەڵبوەشێننەوە.

بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك یەكێتی جگە لەوەی سەردانی چەند حزب و لایەنێكی سیاسی عێراق كردووە, لە پەرلەمانی عێراق لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە كە واژۆ كۆبكاتەوە, لە پەرلەمانی عێراق رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا هەڵبوەشێنێتەوە, یان فشار بۆ سەر هەرێمی كوردستان دروست بكات تا نەوتی هەرێم رادەستی عێراق بكات لە كاتێكدا رێككەوتنەكە لە بارەی نەوتی كەركووك كراوە.

سەرچاوەی زانیاریەكانی (خواكوڕك) ئاشكراشی كرد كە جگە لە هەوڵە نهێنیەكانی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق و لەبەغدا, لە ئێستادا بە ئاشكرا لە میدیاكان پەرلەمانتار و نوسەرانی ئەو حزبە لە میدیاكان بابەتەكە دەوروژێنن و هەوڵی تۆمەتباركردنی حكومەتی هەرێم دەدەن كە نەوت رادەست ناكات لە كاتێكدا بە هۆی داگیركردنی كەركووك حكومەت هیچ دەسەڵاتێكی لە كەركووك نیە كە رێككەوتنی لە بارەی نەوتەكەی كراوە.

هەوڵەكانی پەرلەمانتارانی یەكێتی لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ هۆشیار عەبدولا پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند, كە هەناردەكردنی نەوت و داهاتە ناوخۆیەكانی هەرێمی كوردستان و رادەستكردنیان بە عێراق هیچ پەیوەندیەكی بە ناردنی بودجەو مووژەی فەرمانبەرانی هەرێم نیە, هەر كێشەیەك لەم سێكتەرانە بكەوێتە نێوان هەولێر و بەغدا كێشە بۆ هەناردەكردنی بودجە و مووچەی فەمانبەران دورستناكات.

Back to top button