رێكخراوی ئۆپیك نرخی نه‌وت سنووردار ده‌كات

خواكوڕك

هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی ئۆپیك بۆ اگرتنی نرخی نه‌وت له‌ ئاستێكی جێگیر هه‌وڵێكی دیكه‌ ده‌دات و ده‌یه‌وێت رێككەوتنی نەوتی بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.

له‌ماوه‌ی 6 مانگی رابردوو ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك، گەیشتنە رێككەوتنێكی سەرەتایی بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان‌و هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان سنوورداربكرێت، بەڵام رێككەوتنەكە تائێستا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌و رێكخراوه‌ رایانگه‌یاندبوو، ئامانجیان ئەوەیە وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك بگەنه‌ رێكەوتنێك له‌باره‌ی سنوورداركردنی نەوت، كە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئه‌مرۆش 17/11/2016 نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆرى برێنت به‌ 46 دۆلار و 53 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌‌.

Back to top button