یەکێتی خەریکی خیانەتێکی ترە

 

جارێکی تر بەشێک لە یەکێتی لە ھەوڵی پیلانێکی ھاوشێوەی شانزەی ئۆکتۆبەرن دژی ئەزمون و تەواوی ھاوڵاتیانی کوردستان و ھەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بۆ بڕینی بودجەی فەرمانبەران”ْ.

لەو ڕوەوە لە ھەفتەی ڕابردوو شاندێکی یەکێتی بە نھێنی لە بەغداد لەگەڵ چەند لایەنێکی دژبەری کورد بەسەرپەرشتی ئێران خەریکی کۆکردنەوەی دەنگن لە پارلەمانی عێراق بۆ فشار دروست کردن لەسەر عادل عەبدولمەھدی بۆ ڕاگرتنی بەشە بودجەی ھەرێم و دروست کردنی فەوزایەکی دیکە لە ناوخۆ”ٚ.

لەو بارەوە ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەیشاردەوە کە جموجوڵەکانی یەکێتی لە بەغداد لەو ڕوەوە بەردەوامن و چەند لایەنێکیش ئەو پرسەیان بە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاندووە

Back to top button