ئیسرائیل جەنگی بەرفراوانی لەگەڵ حەماس راگەیاند

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ چەند موشەكێك لە كەرتی غەززە ئاراستەی تەلئەڤیڤ كرا, كە لە ئاكامدا دوو كەس بریندار بوون, سوپای ئیسرائیل وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو مووشەكانە، جەنگی لە دژی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی راگەیاند.

ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای بەرگری ئیسرائیل لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاند، “لە ئێستاوە فڕۆكەكانی ئیسرائیل هێرشەكانیان بۆ سەر تەواوی پێگەكانی رێكخراوی حەماسی تیرۆریست لە سەرانسەری كەرتی غەززە دەستپێكرد”.

ئه‌دره‌عی نووسیویه‌تی: “له‌كاتێكدا حه‌ماس له‌ جیاتی هه‌ڵبژاردنی رێگه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ بكات، رێگه‌ی تیرۆری هه‌ڵبژارد، به‌ڵام ئێمه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ سه‌رجه‌م دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ بنكه‌ و پێگه‌كانی حه‌ماس نزیك نه‌كه‌ونه‌وه‌”، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێنماییه‌ك بۆ خۆ پاراستنی خه‌ڵكی غه‌ززه‌ له‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل ده‌یكاته‌ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌ماس.

پێشتریش وته‌بێژی سوپای به‌رگری ئیسرائیل له‌ تویتێكی دیكه‌دا رایگه‌یاندبوو، “سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌ماس له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌ مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل كردووه‌، ئێمه‌ ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ به‌ هێرشێكی تیرۆریستی ده‌زانین و وه‌ڵامی هاوشێوه‌ش ده‌ده‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ حه‌ماس به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ بگرێت”.

Back to top button