مەترسیەكی گەورە لەسەر ئیدارەی راپەڕین دروست دەبێت, ئێران ئاوی زێی بچووك بەردەداتەوە

 

دوای ئەوەی شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانی گرتەوە لە ئێستادا ئاستی ئاوی بەنداوەكان بەرز بووەتەوە, لە هەولێكی لە ناكاویشدا ئێران رایگەیاندووە كە ئاوی زێی بچووك و بەنداوی كۆلەسەرە بەردەداتەوە, لە راگەیەندراوێكدا، ئیدارەی ڕاپەڕین ئاماژە بەوە دەدات، هۆشداری دەداتە دانیشتوانی ئەو گوندانەی سنوری پشدەر كە نزیكن لە ڕێڕەوی ئاوی زێی بچووك، ئاگاداری خۆیان بن.

لە راگەیەندراوەكەی ئیدارەی ڕاپەڕیندا ئاماژە بەوە دراوە، “زانیاریان پێ گەیشتووە، بەهۆی پڕبوونی بەنداوەكانی ئێران، كۆماری ئیسلامی بەنیازە ڕێژەیەكی زۆر ئاو لە بەنداوی كۆڵەسە بەرەو زێی بچووك بەربداتەوە”.

ئیدارەی راپەڕین داواش لە دانیشتوانی ئەو گوندانە دەكات، كە نزیكن لە ڕێڕەوی ئاوی زێی بچووك، لە كەناری زێیەكە نزیك نەبنەوە، بۆ ئەوەی لە ڕووداوی نەخوازراو دووربن.

لە ۱ی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچووكی لە بەنداوی كۆڵەسەی سەردەشت بەڕووی باشوری كوردستاندا گرتووەتەوە.

ئەم ساڵ كە بڕێكی زۆری باران لەسنورەكە باریووە، بەنداوی دوكان كە دەكەوێتە سەر زێی بچووك، لەپڕبوون نزیك بووەتەوە، بەردانەوەی ئاوی ئەو زێیەش لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، پڕبوونی بەنداوەكە لە پێشبینییەكان پێشتر دەخات.

Back to top button