وەزیری دارایی عێراق:هەولێکی یەکێتی بۆ رێگری لە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان پوچەڵ دەکاتەو
لە لێدوانێکی دا بۆ کەناڵی رووداو جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و دارایی و وەزیری دارایی حکومەتی عێراق د. فوئاد حوسێن رایگەیاندووە، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت. هەرواها دەشلێت من بەرپرسی ئەو دۆسیەیەم بۆیە چۆن بەرپرسم لە ناردنی مووچە بۆ شارەکانی عێراق واش دەنێرم بۆ هەرێمی کوردستان”.
یەکێتی نیشتمانی لە هەولێک بۆ رێگری لەناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی کوردستان و چەواشە کردنی رێکەوتنەکە و دروستکردنی دڵە راوكێ لەناو خەڵک دا دەوەستێنرێت و لەو بارەیەوە وەزیری دارای عێراق دەلێت”ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە ئەستۆی منە و چۆن بەرپرسم لە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەر شارێکی عێراق، ئاواش بەرپرسم لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت، هەروەها دەشلێت”ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا جێگیرکراوە و بووەتە یاسا و ئەوانیش وەک حکومەت پابەندن بە جێبەجێکردنی یاساکە.
دوای ئەوەی چەند پەرلەمانتار و کادیرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویانکردەوە، کە لەبەرئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان 250 بەرمیل نەوتی نەداوەتە سۆمۆ، بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبڕێتەوە و پاشەکەوت دروست دەبێتەوە لەو بارەیەوە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق دەلێت”بەپێی یاسای بودجەی عێراق، ئەگەر هەرێمی کوردستان مانگانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی سۆمۆ بکات، ئەوا بودجەی هەرێمی کوردستان 10 ترلیۆن و 844 ملیار دینار دەبێت، بەڵام ئەگەر هەولێر 250 بەرمیل نەوتەکە رادەست نەکات، ئەوا بەغدا مانگانە 454 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و 68 ملیار دیناریش بۆ پێشمەرگە دەنێرێت.
لەکۆتایی دا وەزیری دارایی عێراق هیوای خواست، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زوو پێکبهێنرێت، بۆ ئەوەی دانوستاندن بکات لەگەڵ بەغدا بۆ ئەو کێشانەی ماون. لە هەمانکاتدا جەختیکردەوە هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە.