هواوی مه‌یت بووك 13 به‌هێزترین لاپتۆپه
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای هواوی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ به‌رهه‌مێكی لاپتۆپی بڵاو نه‌كردبووه‌وه، له نوێترین كاری‌دا به‌هێزترین لاپتۆپی خسته بازاڕه‌وه كه سه‌تان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “theverge” بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین لاپ‌تۆپ ده‌كات كه هواوی دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی بۆ كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه نوێترین لاپتۆپی خسته بازاره‌وه به‌ناوی “هواوی مه‌یت بووك 13” ه‌وه كه ئێسته به به‌هێزترین لاپ‌تۆپ داده‌نرێت له دنیادا.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی روون كردوه‌ته‌وه كه ئه‌م لاپتۆپه ڕامی هه‌شت گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایته و شاشه‌كه‌ی 13.9 ئینجه و روونی شاشه‌كه‌ی به سیسته‌می 4K كارده‌كات و لاپتۆپه‌كه كۆڕای حه‌وته، جگه له‌وه‌یش كێشێكی سووكی هه‌یه كه ده‌گاته دوو كیلۆگرام و به دیزاینێكی ته‌نك و جوان دروست كراوه ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 999 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی “ڕێن ژێگ فێی” دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.