دۆناڵد ترەمپ بەرزاییەکانی جۆلانی وهك خاکی ئیسرائیل ناساند
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری داننانی ئەمریکای بە سەروەری ئیسرائیل لەسەر بەرزاییەکانی جۆلان بە فەرمیی واژۆکرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سهرۆك وهزیرانی بهفهرمی بهرزاییهكانی جۆلانی له سوریا وهك خاكی ئیسرائیل ناساند و واژوی لهسهر بڕیارهكهی كرد.
ترهمپ، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەکەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، رایگهیاند ئیسرائیل مافی تهواوی ههیه بۆ بهرگریكردن له خاكی وڵاتهكهی.
لە بەرامبەربیشدا بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو بڕیارەی ترەمپ، کە دانی ناوە بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلاندا.
سەبارەت بە هەڵوێستی سوریاش حکومەتی دمەشیق ڕایگەیاند، ئەو دانپێدانانەی ئەمریکا دەستدرێژی کردنە بەسەر یەکتێتی و پەکپارچەیی خاکی سوریادا.
هاوکات هەریەکە لە روسیا و ڕێکخراوی کۆمکاری عەرەبی و میسر و یەکێتی ئەوروپا، ئیدانەی ئەو هەنگاوەی ئەمریکایان کرد، لەو بارەیەوە مۆسکۆ ڕایگەیاند، ئەو ڕاگەیاندنەی ترەمپ هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و لێدانە لە هەوڵەکانی گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە لە ناوچەکەدا.
لە ساڵی 1967ـەوە (شەڕی شەش رۆژە) بەشی رۆژئاوای بەرزاییەکانی جۆلان کە دوو لەسەر سێی هەموو ناوچەکە پێکدەهێنێت، لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵکراوە و بەڕێوەدەبرێت. بەڵام بەشی سێیەمی، کە رۆژهەڵاتەکەیەتی، هەر لەژێر دەسەڵاتی سووریادایە.