كهشناسی سەرجەم ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دهكاتهوه.. سبەی چوار شەممە 27ـی 3ـی 2019 …

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری بارانبارینیش ھەیە.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری بارانبارینیش لە کات و شوێنی جیاوازدا ھەیە.