وه‌زیری دارایی عێراق: هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نییه
وه‌زیری دارایی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دا نییه و ده‌شڵێت:به‌رپرسم له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
د. فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و دارایی و وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراق راگه‌یاندووه: ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئه‌ستۆی منه و چۆن به‌رپرسم له پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ر شارێكی عێراق، ئاواش به‌رپرسم له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
روونیكردۆته‌وه ، كه ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌دا جێگیركراوه و بووه‌ته یاسا و ئه‌وانیش وه‌ك حكومه‌ت پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنی یاساكه.
وه‌زیری دارایی عێراق هیواشی خواستووه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زوو پێكبهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دانوستاندن بكات له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌و كێشانه‌ی ماون. له هه‌مانكاتدا جه‌ختیكردۆته‌وه كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دا نییه.
لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق دوای ئه‌وه بوو، كه چه‌ند په‌رله‌مانتار و كادیرێكی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایانگه‌یاندبوو ، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی نه‌داوه‌ته سۆمۆ، به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕێته‌وه و پاشه‌كه‌وت دروست ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه / رووداو