بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە حوسێن جاف دەكات
بە ناوی خودای مەزن و دڵۆڤان
بەڕێز حوسێن جاف
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (جەمال محەمەد ئەمین) ناسراو بە (جەمال بەگ)ی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادە بەڕێزكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستاتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی