پەڕلەمانتارێكی گوڕان باس لە پیلانی بڕینی مووچەی ھەرێم دەكات لەلایەن گرۆپێكەوە… پێشتر خواكوڕك لە ڕاپۆرتێكدا ھوشداری دابوو

مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نابڕدرێت و ئه‌و هه‌واڵانه‌ش راستی نین، دووپاتیشی كرده‌وه‌، پرسی مووچه‌ بووه‌ته‌ یاسا و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.(هۆشیار عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وای گوت)

ھەروەھا گوتیشی: “بۆ بڕینی پشكی مووچه‌ی هه‌رێم، ده‌بێت تانه‌ له‌ یاسای بودجه‌ی 2019 بدرێت بدرێت، تا عادل عه‌بدولمه‌هدیش سه‌رۆكوه‌زیران بێت، ئه‌وه‌ روونادات”.

هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به‌ چەند میدیایەكی راگه‌یاند، پرسی داهات و نه‌وت پرسی گرنگن و ئێستاش هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر خه‌تن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو دۆسیه‌یه‌”.

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی دارایی گفتوگۆ له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ كراوه‌، كه‌ هه‌رێمی كوردستان داهاتی ناوخۆ نانێرێت و ده‌بێت له‌و بڕه‌ بودجه‌یه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ كه‌ ئێستا بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ش گوتی: “ئێمه‌ ئه‌وه‌شمان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ روونی پێمانگوتن مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ به‌ دووره‌ له‌ هه‌موو ململانێیه‌كی سیاسی”.

هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئاشكراشیكرد، ئێستا له‌ به‌غدا هه‌وڵێكی سیاسی هه‌یه‌، به‌ناوی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ لێدان له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی و عه‌بادی خودی خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌كات و په‌رله‌مانتارانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌ كار ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێبینیان كردووه‌ هه‌نگاوه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانه‌.

 

پیشتر خواكوڕك لە ڕاپۆرتێكدا پیلانگێڕی گرۆپێكی ناو یەكێتی ئاشكراكردبوو بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان

Back to top button