روسیا باڵه‌خانه‌ی خوێندگاكان له حه‌له‌ب به ئامانج ده‌گرێت
خواكوڕك
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 17/11/2016 فرۆكه مهرگچێنهكانی سوریا به هاوكاری هێزی ئاسمانی روسیا هێرشێكی ئاسمانیان بۆسه‌ر گه‌ره‌كه‌كانی شاری حه‌له‌ب ئه‌نجامدا و له ئاكامدا ده‌یان قوربانی و كوژراوی لێكهوتهوه.
مالپه‌ڕی جه‌زیره بڵاوی كردۆته‌وه، له رێگه‌ی فڕێدای به‌رمیلی پڕلهتهقهمهنیهوه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی سوریا چه‌ند گه‌ڕه‌كێكیان له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بۆردومان كردووه.
به‌پێی زانیاری نێو هه‌واڵه‌كه، قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندی له شاره‌كه به موشه‌كی زه‌مین به زه‌مین له‌لایه‌ن سوپای ده‌ریایی روسیاوه بۆردومان كراوه و به‌هۆیه‌وه باڵه‌خانه‌ی بیناكه به‌ته‌واوی وێران بووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس لهوهدهكهن كه ئه‌مه بۆ جاری چواره‌مه خوێنگاكانی ئه‌م شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریا و هێزه‌كانی روسیا به ئامانج ده‌گیرێن و پرۆسه‌ی خوێند به‌ته‌واوی له‌م ده‌ڤه‌ره په‌كخراوه.