بۆ چونیەتی چاكسازیكردن لەناو وەزارەتی پێشمەرگە، شاندێكی وەزارەتەكە لە ئەلمانیایە

لەراگەیاندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت ، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ ی ٣ی ٢٠١٩ ، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ راوێژکارانی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، کەنەدا کۆبوونەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات کە لە کۆبوونەوەکەدا بەو پرۆژانەدا چوونەوە کە ھاوبەشن لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ، لەمبارەیەوە سەرەتا کولۆنێڵ وڵ دەیڤز راوێژکاری وڵاتی بەریتانیا سەرەتاکانی دەستپێکردنی پرۆسەی چاکسازی بە وێنە نیشاندا، دواتر تیمەکان ھەریەکە و ھەنگاوو بەرەو پێشچوونەکانی ئەرک و کارەکانی تیمەکانیان خستەڕوو، پاشان لەنێوان ئامادەبووان گفتوگۆیان لەسەر کراو وڵامدرانەوە، ھەروھا روونکردنەوە و ئاراستەکانی ئەرکەکانی تیمەکان دەست نیشانکران.

راشیدەگەیەنن ، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامی کۆبوونەوەکان و ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوانیان کردەوە.

Back to top button