مستەفا چاوڕەش: كۆبوونەوەی سبەی پارتی و یەكێتی بە دڵی خەڵك دەبێت

 

دوای ئەوەی بڕیاردرا سبەی كۆبوونەوەی هەردوو شاندی نێوان پارتی و یەكێتی بەڕێوەبچێت, ئەندامێكی سەركردەیەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرای كرد كە ئەنجامی كۆبوونەوەكەی سبەی چوارشەممە ٢٧ی ئاداری ٢٠١٩ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ”بە دڵی خەڵكی دەبێت“.

لەمبارەیەوە مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی،ڕایگەیاند: ”ھەرچەندە من ئەندامی شاندی دانووستكاری یەكێتی نیم، بەڵام سبەی شاندەكان كۆدەبنەوە و تەمەنا دەكەم ئەو كۆبوونەوەیە دەستكەوتی باشی ھەبێت و ھۆكارێك بێت بۆ ئەوەی یەكێتی و پارتی بتوانن كێشەكان چارەسەر بكەن”.

بەپێویستیشی زانی لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی جددی لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكان بكرێت، چونكە ”پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دواكەوتووە و خەڵكی چاوەڕێی ئەوە دەكەن كە ئەم حكوومەتە پێكبھێنرێت، بۆ ئەوەی كێشەی خەڵكی چارەسەر بكرێت”.

هاوكات گەشبینیی خۆی بەوە دەربڕی كە پارتی و یەكێتی دەگەنە ڕێككەوتن و گوتی: ”وەك خۆم گەشبینم بەوەی پارتی و یەكێتی دەگەنە ڕێككەوتن و كۆبوونەوەكەیان بە دڵی خەڵكی دەبێت و خەڵكی كوردستان بە چارەسەركردنی كێشەكان دڵخۆش دەبن”.

Back to top button