پاش 16 ســاڵ لـە ڕووخـانی ســەدام ٫ عیـراق نـوقمـی گەندەڵی و تـایـفەگەری بـووە

 

لە یادی 16 ساڵەی داگیركردنی عیراق لە لایەن ئـەمریكاوە و بـووە هۆی ڕووخانی ڕژێمی پێشوو سـەدام حسـێن هەندێ لـە سـیاسیەكان و نووسەر و ڕاوێژكارانی سەربازی پێیـان وایـە كە ئـەو داگیركردنە دیموكراتیەتی بـەدوای خۆی دا نەهیـناوە بەڵكو ئـۆپراسیۆنێكی سیاسی گوماناوی و سقەت و پـڕ لەگەندەڵی و بەش بەشی مەزهەبـی بـۆ عیراقیەكانی هێـنا ، و پێیـان وایـە ئەمریكیەكان تەنها ڕژێمەكەیان نەڕووخاند بـەڵكو دەوڵەتیـان لـەناوبـرد ئـەوكاتەی ســوپا و دەزگا ئامنیەكانیان هەڵوەشـاندەوە ؛
لە بارەی دۆخی عێراق عیزەت شـابەندەر سیاسیەكی عیراقیە دەڵێت:” داگیركردنەكە وای كرد یاسای هۆزەكان زاڵبێتـن لەسەر یاسای حكومەت و بەربڵاوی ڕۆشەنبیری دزینی دارایـی گشتی و پاشەكشێ كردنی بەرهەمی پیشەسازی و گشتوكاڵ ، بەڵام وای كرد لەسەر ئاستی ناوەخۆ شكست بـە سنووری ترس لە دەسەڵات بێنیـتن”.
لەلای خۆیەوە نوسەری عیراقی حەمزە مستەفا دەڵێت:” ئـەمریكا هیچ پلانێكی نەبوو لە ئۆپراسیۆنی داگیركردنەكە و هەموو ئـەو كەسانەی بێ ئومێد كرد كە پێـیان وابـوو ئـەمریكا ئازادی بـەدوای خۆی هێـنا و ئەو بـێ سەرووبەریـە لە شێوەی بەڕێـوەبردن بەهۆی بەش بەشی مەزهەبی و ئایـینی ئایـنـدەی نادیارە و هاوڵاتیان باجەكەیان دەدا”.
لەوبارەیەوە ڕاوێژكارێكی ســەربازیـە كـە‌ پـلەی عەمید ڕوكن بـووە لـە سـوپای پێشـووی عیراق بە ناوی سـوبحی نــازم گوتــی ئـەمریكـا دەیـزانی كـە ڕژێمـی سیـاسی عیـراق بـەندە بـە تـاكە كەسێـك و ئـەگەر بیـڕوخێـنـن ئـەوا ووڵات بـەرەو هەڵدێـــر دەچـی بــۆیـە بـەغدایـان كردە ئـامـانج و لە 2003 وە تـا ئێسـتا نەتـوانرا عیـراقـە نوێـیەكەیان بـونیـات بنێـن بـە پێچەوانەوە بـووە حەشـارگەی دز و گـەندەڵكار و مـافیـا و هێـزە چـەكدارە بیـانیـەكان و تاكـە لایـەن كە ســوودی لەو دۆخــە نالـەبارەی عیــراقی وەرگرتبـی ئـــێران بــــووە و تـۆڵەی هەشـت سـاڵەی جەنگی لەگەڵ سەدام حسـێن هەمـوو لــە خەڵكی عیـراق و بەتایبەتی ســونەكانی كردووتەوە ؛

لـە سـاڵی 2008 ڕێكەوتنـامەیەك واژووكرا لە نێوان بەغـدا و واشنتـۆن بـۆ كشانەوەی هێـزەكانی ئـەمریكا لە عیـراق و ڕێخۆشكەر بـوو بـۆ دەرچوونی ئـەو هێزانـە لە كۆتایـیەكانی ساڵی 2011 پاش هەشـت ساڵ لـە داگیـركردنی و تا ئێسـتا نەزانـدراوە ئـایا ژمـارەی ئـەو هێزانە چەنــدە كە وەك ڕاوێــژكار دەمینێنـەوە ؛
لـە دیسەمبەری ساڵی ڕابـردوو سەرۆك وەزیران عادل عەبـدولمەهدی دڵنــیایـی دا كە هیـچ سـەربازگەیەكی تایبـەت بـە سـوپای ئـەمریكا بـوونی نیـە لە ووڵات و ئـەوەی مـاون تەنهــا ڕاوێــژكارن ؛

ســەرچــاوە : جــەزیــرە
ئـــا : ســـەباح ئـــاودەل

Back to top button