حەشدی شەعبی پشت لە پەكەكە دەكات لە شنگاڵ, سوپای عێراق مۆڵەتی خۆ رادەستكردن دەداتە پەكەكە
دوای ئەوەی لە رابردوو چەند جارێك رووبە روو بوونەوە لە نێوان سوپای عێراق و چەكدارانی پەكەكە لە شنگاڵی باشوری كوردستان روویداوە, بۆ دواجار سوپای عێراق مۆڵەتی خۆ رادەستكردن دەداتە پەكەكە لە شنگاڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنیی ئاگادار ئەمڕۆ رایگەیاندووه، فەرماندە سەربازییەكانی عێراق، چەكدارانی پەكەكەیان لە شنگال لە نێوان خۆڕادەستكردن یان شەڕكردن سەرپشك كردووە.
سەرچاوەكە راشیگەیاندووه، لە دواین سەردانی سوپاسالاری عێراق بۆ شنگال باسی پێشنیازی چەك دانان و شەڕكردن بۆ پەكەكە كراوه.
هەروەها سەرچاوەكە راشیگەیاندووه، كە فەرماندە سەربازییەكانی عێراق پێشنیازی ئەوەشیان كردووە، كە هێزەكانی (پەكەكه) بە ناوی (یەبەشه) ببن بە شێك لە هێزە عێراقییەكان.
لە بەرامبەردا، فەرماندە سەربازییەكانی یەبەشە بوونی پەكەكەیان لە شنگال بە هەموو شێوەیەك رەتكردووەتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دوای ئەوەی لە دەڤەری شنگال بۆ چەندین جار شەڕ لە نێوان هێزەكانی سوپای عێراق چەكدارانی سەر بە پەكەكە روویدا، ئێستا لە پەرلەمانی عێراق لایەنە شیعەكان تاوتوێی ئامادەكردنی پرۆژەیەكن بۆ دەركردنی پەكەكە لە شنگال.