کەرەوس باشترین چارەسەرە بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە

رەنگە زۆر کات سوودەکانی کەرەوسمان بیستبێت لەرووی تەندروستیەوە بەتایبەت بۆ نەخۆشی شەکرە، بەڵام هۆکارەکەیمان بۆ روون نەکرابێتەوە کە بۆچی بەسوودە و دەکرێت چ گۆڕانکاریەک لە جەستە دروستبکات.

ماڵپەڕی ounousa تایبەت بە توشبووانی شەکرە، باس لە کاریگەریە ناوازەکانی کەرەوس دەکات لەسەر جەستە:

1-کەرەوس، بڕێکی زۆر ریشاڵی سروشتی تێدایە، کە وادەکات رێژەی شەکری خوێن کەمبکاتەوە لە خوێندا.

2-کەرەوس توشبووانی نەخۆشی شەکرە لە هەوکردنی جەستەییدەپارێزێت، واتە بەرگری لەشیان چالاک دەکات.

3-کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی خوێنبەرەکان هەیە، بەتایبەت کاتێک رێژەی شەکری خوێن زۆر بەرزدەبێتەوە دەیانپارێزێت.

4-کەرەوس پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، لەرێگای ماسولکەکانەوە.

5-شەربەتی کەرەوس، خوێنبەرەکان فراوان دەکات و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی خوێن دەکات.

6-رێژەی دژەئۆکسان تێیدا زۆرە، هەربۆیە توشبووانی شەکرە لە زۆر نەخۆشی دیکە دەپارێزێت کە ئەگەری هەیە توشبێت.

7- لەهەمانکاتدا رێگا دەکرێت لەوەی پیاوان توشی لاوازی سێکسی بن بەهۆی شەکرەوە.

Back to top button