لە کاتی سوڕی مانگانە لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە

سوڕی مانگانە قۆناغێکی هەستیارە و پێویستە خانمان بزانن چ جۆرە خواردنێک دەخۆن و ئاگاداری جوڵە و سیستمی ژیانیان بن کە بەشێوەیەکی تەواو تەندروست بێت، بۆ ئەوەی تووشی هەوکردن یان ئازاری توند نەبن.

لەم سۆنگەیەوە ماڵپەڕی sabaiastyle باس لە زیانی ئەم جۆرە خواردنانە دەکات لە کاتی سوڕی مانگانە:

1-هەموو ئەو خواردنەوانەی کافاینی تێدایە، وەک چا و قاوە و خواردنەوە گازیەکان و وزەبەخشەکان، راستە رەنگە هەندێکیان ئارام بکەنەوە، بەڵام دەبێتەهۆی حەساسیەت و لەو کاتەدا دەروونت زیاتر ماندوو دەکات.

2-شیر و پێکهاتەکانی، وەک پەنیر و ئایسکرێم، کە دەبێتەهۆی هەوکردنی هێلکەدان و هێڵنجدان، لەهەمانکاتدا رێژەی هۆڕمۆنی “پروستاگلاندین”زیاد دەکات کە دەبێتەهۆی “تەشەنوج” کرژبوون.

3-گۆشتی زۆر  چەور و لە قوتونراوەکان، بەهەمانشێوەی هۆڕمۆنی “پروستاگلاندین” زیاد دەکات و دەبێتەهۆی کرژبوونی ماسولکەکانت و ئازاردانی حەوز، ئەو خوێیەش کە لە قوتونراوەکان هەیە ئاوی لەشت دەمژێت.

4-خواردنە ئامادەکراوەکان بەگشتی وەک جپس و سۆس، کە رێژەیەکی زۆر ماددەی پارێزەر و خوێ و کاربۆهێدرات و چەوری و ماددەی کیمیایی تێدایە، کاریگەری لەسەر هەڵئاوسان هەیە و نائارام دەکات.

5-شیرین و شەکرە دەسکردەکان، ئەمە دیاردەیەکی باوە کە دەڵێت ئازارەکەم کەمدەکاتەوە، بێگومان وایە، بەڵام دەبێتە هۆی هەوکردنی منداڵدان و هێلکەدان و دواتر کاردانەوەکانی دەردەکەوێت، شیرینی بخۆ، بەڵام سروشتی بێت وەک خورما، یان دارچینی.

 

Back to top button