چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن گه‌وره‌ترین رۆژی بازرگانی مه‌رجه‌عه‌ شیعه‌كانه‌

خواكوڕك

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ 3 ملیۆن سه‌ردای كه‌ر بگه‌نه‌ عێراق و له‌ وڵاتانی دیكه‌شه‌وه‌ یه‌ك ملیۆن سه‌ردانی كه‌ر به‌شداری (سه‌ردانی چله‌) بكه‌ن.

پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، 16 نوسینگه‌ی كونسوڵی كردۆته‌وه‌ تاكو ئاسانكاری بۆ ئه‌و سه‌ردانكه‌رانه‌ بكه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ شاره‌كانی عێراق و بۆ هه‌ركه‌سێك 40 دۆلار وه‌رده‌گیرێت.

ئه‌حمه‌د لعێبی پسپۆڕی ئابووری، له‌باره‌ی داهاتی بۆنه‌ شیعیه‌كان ده‌ڵێت، عێراق ساڵانه‌ سه‌دان ملیۆن دۆلاری له‌ بۆنه‌كانی شیعه‌ ده‌سده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌ عاشورا و سه‌ردانی چله‌، كه‌دوو بۆنه‌ی جیهانی شیعین.

لعێبی ده‌شڵێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و داهاته‌، به‌شی هه‌ره‌ زۆری به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت و مه‌رجه‌عه‌ شیعیه‌كان وه‌كو پاداشتی بانگه‌وازه‌كانیان بۆخۆیان گڵی ده‌ده‌نه‌وه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ عێراقیه‌كان ماوه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ده‌بیسترێت و چه‌ند پرسیارێك رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و پارانه‌ و داواده‌كه‌ن به‌زووترین كات چاره‌نوسیان ئاشكرابكرێت.

رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 20/11/2016 له‌شاری كه‌ربه‌لا، كه‌ به‌ كه‌ربه‌لای پیرۆز لای شیعه‌كان ناسراوه‌، یه‌كه‌م رۆژی (سه‌ردانی چله‌) بوڕێوزده‌چێت و ماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

Back to top button