ئەگەر هاوسەرەکەت فەرامۆش بکەیت، زوو دەمرێت

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی نوێ، فەرامۆشکردنی هاوبەشی ژیانت، ئەگەری مردنی پێشوەخت زیاد دەکات.

لە زانکۆی بەریتانیا لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لەسەر 1100 کەس ئەنجامدراوە، بۆ ئەوەی بزانن جیاوازی چییە لەنێوان ئەو هاوسەرانەی بەرامبەرەکانیان بایەخیان پێدەدات و ئەوانەش کە فەرامۆشکراون.

لە ئەنجامدا دەردەکەوێت، پیاوان یان ئەو خانمانەی لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە فەرامۆشکراون، بەهۆی بوونی پەستانی زۆرەوە لەسەر دەروونیان، راستەوخۆ کاریگەری سلبی دەکەوێتە سەر تەندروستیان و ئەگەری زۆرە تووشی نەخۆشیە مەترسیدارەکانی وەک نەخۆشی دڵ و سی و شێرپەنجە و جگەر ببن، هەربۆیە ئەگەری مردنی لەناکاو یان خۆیان کوشتن زۆرترە.

بەپێی هەواڵەکەی “دەیلی مەیل” زاناکان هۆشداریدەدەن لە گرنگی بایەخدانی دوو هاوسەر بەیەکدی و پشتیوانیکردن، چونکە کاریگەری لەسەر دەروون و تەندروستی هەیە.

Back to top button