مەترسییەکانی بەکارهێنانی حەبی مەنع

بەشێکی زۆر لە خانمان حەبی مەنع بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی دووگیان نەبن، بەبێ ئەوەی بیر لە مەترسییەکانی بکەنەوە بۆ سەر تەندروستیان، بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەی زانستیش حەبی مەنع هۆکارە بۆ سەکتەی مێشک.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی yawmiyati خانمان بۆ ئەوەی دووگیان نەبن، باشترە رێگایەکی دیکە بگرنەبەر، چونکە حەبی مەنع دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و سەرئێشەی توند، یان ئازاری مەمەک و زیادبوونی کێش و هەوکردنی گەدە، ئەگەری زۆرە ببێتەهۆی سەکتەی مێشک.

یاخود لایەنی کەم ئەو حەبی مەنعە بەکاربهێنە، کە رێژەی ئیسترۆجین و پرۆجستین تێیدایە کەمە، ئەگەر دووربکەویتەوە لە بەکارهێنانیشی باشترە.

Back to top button