پارتی و یەکێتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 27-3-2019، شاندی هەردوو حزب لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی، کۆ ببنەوە.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و بەپێی زانیارییەکان، پارتی و یەکێتی لە رێککوتنی کۆتایی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی حکوومەت، لە یەکتر نزیک بوونەتەوە.
ههفتهی رابردوو خواكورك ههواڵێكی بڵاوكردهوه تێیدا ئاماژهی بهوه كرد، کە ئەو دوو حزبە لە دابەشکردنی پۆستەکانی حکوومەت نزیک بوونەتەوە، بەڵام یەکێتی کێشەی ناوخۆیی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان، هەیە.
ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردووە، کە شاندی ئەو دوو حزبە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، هەمان شاندی کۆبوونەوەی پێشوو دەبن و شاندی یەکێتی لەلایەن عیماد ئەحمەدەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.