کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادارداتەوە..سبەی پێنج شەممە ۲۸ی ۳ی ۲۰۱۹..

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۷ی ۳ی ۲۰۱۹، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤۸ کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە کات و شوێنی جیاوازدا ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشەممە ۲۸ی، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە کات و شوێنی جیاوازدا ھەیە.

Back to top button