رژێمی ئەسەد بە زەبری هێز ڕۆژئاوای کوردستان لە هێزە کوردیەکان وەردەگرینەوە
دوای ئەوەی دواترین خالی داعش لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کۆنتڕۆلکرایەوەیە، چەند سالێکە ڕۆژ ئاوای کوردستان لەلایەن هێزە کوردیەکان بەڕێوەدەبرێت رژێمی سووریا هه‌میشه جەخت لە چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ته‌واوی كێشه‌كان ده‌كاتەوە، به‌ڵام هه‌ندێجار حكوومه‌تی سووریا باسی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردیییه‌كان به زه‌بری هێز ده‌كات. لەبەرامبەردا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) پێی وایه كه سه‌رده‌می هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌سه‌رچووه.
رێدوور خه‌لیل، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەسەدە لەو بارەیەوە رایگەندووە: “ئێمە پێمان وایە دەبێت كێشەكان بە رێگەی دیالۆگ و سیاسی چارەسەر بكرێن، سەردەمی ھەڕەشە بەسەرچووە و ھەسەدە لەو قۆناخە نەماوە كە ھیچ لایەنێك ھەڕەشەی لێ بكات”.
ھەر پەیوەست بەو پرسە ریاز ئه‌حمه‌د، سیاسەتمەدار لە رۆژئاوای كوردستان دەڵێ: “رژێمی سووریا پێی وایە ھەر خۆی دەسەڵاتدار و خاوەن وڵاتە، بۆیە ئامادەیە بۆ بەرژەوەندی خۆی جارێكی دیكە شەڕ بكات”.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر چەندین جار شاندی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات (مەسەدە) لەگەڵ رژێمی سووریا كۆبوونەتەوە، بەڵام تائێستا لەسەر چارەسەر بۆ كێشەكانی نێوانیان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.