كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دەستیپێكردووە و خواكوڕك زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، 11همین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتییه، بڕیاریش بوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی دوكان بێت، به‌ڵام به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه، گوازرایه‌وه باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و كۆبوونه‌وه‌ی پێشووتریش له هه‌ولێر لێكنزیكبوونه‌وه هه‌بووه، به‌و پێیه‌ی یه‌كێتی داوای چه‌ند پۆستێكی كردبوو، وه‌كو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، كه به‌ر گۆڕان كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و سامانه سرووشتییه‌كان.
لە كۆبوونەوەكەدا پارتی ئاماده نه‌بووه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان بداته یه‌كێتی، هه‌رچی وه‌زاره‌تی ناوخۆشه پارتی پێشنیازی بریكارێكی بۆ یه‌كێتی كردووه.
له به‌رامبه‌ر یه‌كێتی پێشنیازی دوو ساڵ به دووساڵی كردووه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام پارتی پێداگره له‌سه‌ر پۆستی بریكار.
شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه له كه‌مال كه‌ركووك، عه‌لی حوسێن، عه‌لی عه‌ونی، فرسه‌ت سۆفی، دڵشاد شه‌هاب، كاكه‌مین نه‌جاڕ و هێمن هه‌ورامی.
شاندی یه‌كێتیش پێكهاتووه له عیماد ئه‌حمه‌د، رزگار عه‌لی، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، له‌تیف شێخ عومه‌ر، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، لاهور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی.