سوپای عێراق بۆ پەكەكە: یان شەڕ یان چەكدانان، یەكێكیان ھەڵبژێرن
سوپای عێراق، هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له شنگال له نێوان خۆڕاده‌ستكردن و شه‌ڕكردن سه‌رپشك ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی ئاگادار ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندووه، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له شنگال له نێوان خۆڕاده‌ستكردن یان شه‌ڕكردن سه‌رپشك كردووه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه، له دواین سه‌ردانی سوپاسالاری عێراق بۆ شنگال باسی پێشنیازی چه‌ك دانان و شه‌ڕكردن بۆ په‌كه‌كه كراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه، كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق پێشنیازی ئه‌وه‌شیان كردووه، كه هێزه‌كانی (په‌كه‌كه) به ناوی (یه‌به‌شه) ببن به شێك له هێزه عێراقییه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی یه‌به‌شه بوونی په‌كه‌كه‌یان له شنگال به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ڤه‌ری شنگال بۆ چه‌ندین جار شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی سوپای عێراق چه‌كدارانی سه‌ر به په‌كه‌كه روویدا، ئێستا له په‌رله‌مانی عێراق لایه‌نه شیعه‌كان تاوتوێی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كن بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه له شنگال.