ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەكی بۆ ئێران چیتر سنور نەبەزێنی
خواكوڕك
دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆماریەكان بووە براوەی هەلبژاردنەكانی ئەمریكا, كە پێشوتر لە میانەی بانگەشەی هەلبژاردن زۆر بە توندی دژ بە هەر جۆرە رێككەوتنێك وەستایەوە لەگەڵ ئێران لە بارەی بەرنامە ناوەكیەكەی ئەووڵاتەو بە جۆرێك رایگەیاند كە ئەگەر دەربچێت رێككەوتنەكە هەڵدەوەشێنێتەوە.
هەر لەم بارەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەمە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەكی هۆشدارییان بە ئێران دا كە ئەو سنووربەزاندنە بەردەوامەیان دەبێ ڕاگرن، چونكە زیاتر لە ڕێپێدراوی وزەی ئەتۆمی لە بەرنامە ناوەكییەكەیان بەكار دەهێنن.
بەپێی ئەو هۆشدارییە، ئەمە جاری دووەمە كە لە 130 تۆن ئاوی چڕكراوەی ناوەكی زیاتر بخەنە گەڕ لەوەتەی ڕێككەوتنامەكە كراوە، ئەگەر واش بڕوات، هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی دەكەوێتە سەر.
لەسەر هەمان پرس چاودێرێكی سیاسی بە (خوا كوڕك)ی گوت” دەرچوونی دۆناڵد ترامپ بە پلە یەك و هۆشداریە یەك بە دوای یەكەكانی ئاژانسی نێو دەولەتی وزەی ناوەكی بۆ ئێران دەر خەری ئەو راستیەن كە رێككەوتنەكەی لۆزانی نێوان (ئێران و وڵاتانی 5+1 ) لە لێواری لە ناوچوونەو تەمەندار نابێت, چونكە ئێران چەند سەر پێچیەكی دیاری رێككەوتنەكەی كردووە بە تایبەت دەست وەردان لە كاروو باری ناوەخۆی وڵاتان بە تایبەت (عێراق – سوریا- یەمەن) كە لە خالێكی رێككەوتننامەكەی ئێران و گرووپی پێنج كۆیەكدا هاتووە ئێران نابێـت دەست لە كارووباری ناوەخۆی وڵاتانی ناوچەكە وەر بداتو دەبێت واز لە موشەكی بالستیك بهێنێت, بەڵام ئێران بەردەوامە بە بەردەوام بونیشی رێككەوتنەكە هەڵدەوەشێـەوە.
رێككەوتتنامەی ئێران و گروپی پێنج كۆیەك لە 26 ئادار/مارس تا دووی نیسان/ئەپریلی 2015، وەزیرانی دەرەوەی چین، رووسیا، ئەمەریكا، فڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە شاری لۆزانی سویسرا بەردەوام بوون لە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ ئێران، تا رۆژی دووی نیسان/ئەپریل بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە و گەیشتنی وڵاتانی پێنج كۆ یەك و ئێرانیان بە رێككەوتن لەبارەی پرسی وزەی ناوەكی ئێران ڕاگەیاند. ئەو رێككەوتنە دوای ماوەیەكی 18 مانگی بەرپرسانی هەر شەش وڵاتەكە لەگەڵ ئێران هات، كە لە گفۆتوگۆ و دانوستاندنی بەردەوامدا بوون لە شارەكانی جنێڤ، ڤییەنا، نیویۆرك، لۆزان.