هۆشیار زێباری هۆشداری پڵانگێریەك لە دژی عادل عەبدولمەهدی دەدات

 

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا نەتوانراوە كابینەی عادل عەبدومەهدی تەواو بكرێت, بە هۆی مڵملانێكانی نێوان شیعەو سونە پۆستی وەزیری بەرگری و چەند پۆستێكی دیكە یەكلا نەكراونەوەتەو ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بە بوونی پیلانگێڕییەك لەلایەن چەند سەركردە و لایەنێكی سیاسیی عێراقی كرد بۆ لاوازكردنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك) نووسیویەتی “بانگهێشتكردنی عەبدولمەهدی بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، لەلایەن سەركردەكانی هاوپەیمانی سیاسی و حزبیی ئەلنەسر و ئەلئیعمارەوە، بۆ ئەوەیە نیشانەی پرسیار بخرێتە سەر سیاسەتەكانی عەبدولمەهدی”.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە سەركردە سیاسییە ناحەزەكانی عەبدولمەهدی، لە دەرەوەی چوارچێوەی كاری پەرلەمانی و دەستووریەوە پرسیار لەسەر سەرۆك وەزیران دروست دەكەن، ئەمەش نیشانەیەكی مەترسیدارە و عەبدولمەهدی بێ بەش دەكرێ لە بڕیاری جێبەجێكردن، رەنگە هاوپەیمانی سیاسیی تریش هەمان ڕێگە بگرنە بەر، ئەمەش وا دەكات عەبدولمەهدی متمانە لە دەست بدات و شەرعیەتی ئیداری نەمێنێ، هەروەها نوێنەرایەتیكردنی دەوڵەتیشی لە چاو جیهاندا لاواز دەبێت.

جێی باسە پێشر زێباری ئەوەی گوتبوو كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەیەوێت لەسەر حیسابی بودجە و مافەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كاریگەری لەسەر عادل عەبدولمەهدی دروست بكات.

Back to top button