خۆشۆردن به‌ئاوی سارد یان گه‌رم ته‌ندروسته؟
زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان به‌لایانه‌وه بڕیارێكی سه‌خته به‌ئاوی سارد خۆیان بشۆن، به‌ڵام به‌پێی زانستی توێژه‌ران خۆشۆردن به‌ئاوی سارد له‌ئاوی گه‌رم ته‌ندروستتره.
هه‌ر له‌ساڵه‌كانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه پزیشكان رێنماییان داوه گرنگی به‌ئاوی سارد بدرێت به‌وهۆیه‌ی كه چه‌ند خاڵێكی به‌سوودی هه‌یه بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ، هه‌روه‌ها له‌چه‌ند كهلتوورێكیشدا خۆشۆردن به‌ئاوی سارد كرده‌وه‌یه‌كی پیرۆزه.
له‌زانكۆ ئه‌مریكییه‌كاندا پزیشكانی ته‌ندروستی هه‌ڵده‌ستن به‌لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سووده به‌هاكانی خۆشۆردن به‌ئاوی سارد، لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌گشتی به‌رگی له‌ته‌ندروستی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ده‌كات به‌وپێیه‌ی هاوكاری هاتوچۆی خوێن ده‌كات و له‌هه‌مانكاتیشدا سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێست.
له‌به‌رده‌وامبوونی روونكردنه‌وه‌كه‌دا پزیشكان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه سوودیشی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش، رێنماییش ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه له‌كاتێكدا سووده‌كانی ئاوی سارد ده‌رده‌كه‌وێت گه‌ر به به‌رده‌وامی له‌كاتی به‌یانیاندا یان له‌كاتی شه‌واندا به‌ئاوی سارد خۆت بشۆیت.