پارتی بەتووندی وەڵامی گۆڕان دەداتەوە
خواكوڕك
لەدوای ئەوەی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند داواكاری مامەلەی راستەوخۆیی بەغدا لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێم كە لەزاری جێگری دووەمی پەرلەمانی عێراق راگەیێندرا, داوای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕانە لەعێراقدا. لەكاتێكدا ئەم داواكاریەیی گۆڕان بووە جێگەی سەرنج و رەخنەی لایەنە سیاسیەكان و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
لەو بارەیەوە وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند” ریش سپیایەتی سلێمانی كاری هەر كەس نیە وە سلێمانی وەكو مێژوو و قوربانی، سلێمانی وەكو رۆڵی رۆشنبیری و سیاسی و كوردایەتی، شایستەی ئەو رەفتارەی هەندێك لەو خەڵكە بەناو سیاسی و رۆشنبیرە نیە، كە پێی دەكەن.
مەحمود محمد وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی راشیگەیاند” چەند رۆژنامەنووسێك و سیاسییەكی كەم ئەزموون، بە پشتیوانی كەسانی هەڵگری هزری دژ بە مافەكانی كورد و كوردستان، لە دەروازەی پڕ لەحەماسی كوردایەتی و بێ دەنگ نەبوون و كپ نەبوون و هەمیشە ئامادەیی خەڵك بۆ بەرگری لەمافەكانی خۆیان و ئەوانی دیكەش ، دەچنە ژورێ و، ئاراستە و مەرامی گروپی سیاسی خۆیان ئاوێتەی هاواری رەوای ناو دەمی كچان و كوڕانی توێژەكانی ئەو كۆمەڵگا پڕ لە هەست و دڵسۆزەی سلێمانی دەكەن و، زەمینەی ئاراستەیەكی نا تەندروست دەڕەخسێنن!
وتە بێژی مەكتەبی سیاسی پارتی نمونە بە (12ی نۆڤەمبەری) رابردوو دەهێنێتەوە كە گۆڕان ئەجێندای سیاسی خۆیان كردە دروشمی رێپێوانەكە و ئیحراجیان بۆ هەندێ لایەنی دیكەش دروستكرد.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی وتەبێژی پارتی دەشلێت” ئەوكاتەی بانگەشەی جیاكردنەوەی پارێزگای سلێمانیان كرد، هەر سلێمانیەكان لە گەرمیانی ئەنفالكراو و هەڵەبجەی كیمیابارانكراو و رانیەی دەروازەی راپەڕین و پشدەری چەندجار شەهید و سلێمانی خاوەند زیندەبەچاڵەكان، پێیان گوتن (STOP) و سلێمانی وەك شار و وەكو مێژوو، وەك ئارەزوو، رێتان پێنادا ئێوە ببنە ریش سپی، چونكە ریش سپیایەتی ئەم پارێزگایە بەهەموو كەس ناكرێت، پێیان وتن ئێوە خەریكن سلێمانی لەزۆر شت دادەماڵن و، دەتوانن بەناوی حزب و گروپەكانتانەوە قسەبكەن بەڵام بەناوی سلێمانی نەخێر، ئەمجارەش بە ئارامی بە ئارامەكان و ئەوانەی پشت ئارامەكانیان گوت بڕیاری ئێمە بەدەست ئێوە نیە.
دەقی رونكردنەوەی وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی
ریش سپیایەتی سلێمانی كاری هەر كەس نیە..
سلێمانی وەكو مێژوو و قوربانی، سلێمانی وەكو رۆڵی رۆشنبیری و سیاسی و كوردایەتی، شایستەی ئەو رەفتارەی هەندێك لەو خەڵكە بەناو سیاسی و رۆشنبیرە نیە، كە پێی دەكەن.
چەند رۆژنامەنووسێك و سیاسییەكی كەم ئەزموون، بە پشتیوانی كەسانی هەڵگری هزری دژ بە مافەكانی كورد و كوردستان، لە دەروازەی پڕ لەحەماسی كوردایەتی و بێ دەنگ نەبوون و كپ نەبوون و هەمیشە ئامادەیی خەڵك بۆ بەرگری لەمافەكانی خۆیان و ئەوانی دیكەش ، دەچنە ژورێ و، ئاراستە و مەرامی گروپی سیاسی خۆیان ئاوێتەی هاواری رەوای ناو دەمی كچان و كوڕانی توێژەكانی ئەو كۆمەڵگا پڕ لە هەست و دڵسۆزەی سلێمانی دەكەن و، زەمینەی ئاراستەیەكی نا تەندروست دەڕەخسێنن!
رۆژی شەممەی رابردوو (12ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ) بەنموونە، حزبی گۆڕان ئەجێندای سیاسی خۆیان كردە دروشمی رێپێوانەكە و ئیحراجیان بۆ هەندێ لایەنی دیكەش دروستكرد و ئەوانیش لەترسی دواكەوتن و بەجێمانیان سنگیان زیاتر بردە پێش و كارتە سورەكانی دەستیان بەرزتر كردەوە…. تا وای لێهات لەسەرووی خۆیانەوە پێیان بڵێن ئەم هەوڵەتان دەچێتە خزمەتی خیانەتی نیشتمانی.
ئەوكاتەی بانگەشەی جیاكردنەوەی پارێزگای سلێمانیان كرد، هەر سلێمانیەكان لە گەرمیانی ئەنفالكراو و هەڵەبجەی كیمیابارانكراو و رانیەی دەروازەی راپەڕین و پشدەری چەندجار شەهید و سلێمانی خاوەند زیندەبەچاڵەكان، پێیان گوتن (STOP) و سلێمانی وەك شار و وەكو مێژوو، وەك ئارەزوو، رێتان پێنادا ئێوە ببنە ریش سپی، چونكە ریش سپیایەتی ئەم پارێزگایە بەهەموو كەس ناكرێت، پێیان وتن ئێوە خەریكن سلێمانی لەزۆر شت دادەماڵن و، دەتوانن بەناوی حزب و گروپەكانتانەوە قسەبكەن بەڵام بەناوی سلێمانی نەخێر، ئەمجارەش بە ئارامی بە ئارامەكان و ئەوانەی پشت ئارامەكانیان گوت بڕیاری ئێمە بەدەست ئێوە نیە.
مەحمود محەمەد
17.11.2016