هۆشیار زێباری پیلانگێڕییه‌ك ئاشکرا دەکات

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  بوونی پیلانگێڕییەك لەلایەن چەند سەركردەیه‌كی عێراق و چه‌ند لایه‌نێك له‌دژى عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرا ده‌كات

زێباری ڕایده‌گه‌ێنێت بانگهێشتكردنی عادل  عەبدولمەهدی بۆ دانیشتنی  ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى  عێراق، لەلایەن سەركردەكانی هاوپەیمانی سیاسی و حزبیی ئەلنەسر و ئەلئیعمار بۆ ئەوەیە نیشانەی پرسیار بخرێتە سەر سیاسەتەكانی عادل عەبدولمەهدی.

هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان  ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  ، كه‌ سەركردە سیاسییە ناحەزەكانی عادل عەبدولمەهدی، لە دەرەوەی چوارچێوەی كاری پەرلەمان و دەستوور پرسیار لەسەر سەرۆك وەزیران دروست دەكەن، ئەمەش نیشانەیەكی مەترسیدارە و عەبدولمەهدی بێ بەش دەكرێ لە بڕیاری جێبەجێكردن

له‌كۆتا نووسینه‌كه‌یدا زێباری ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ رەنگە هاوپەیمانی سیاسییدیكه‌ش هەمان ڕێگە بگرنە بەر، ئەمەش وا دەكات عەبدولمەهدی متمانە لە دەست بدات و شەرعیەتی ئیداری نەمێنێ، هەروەها نوێنەرایەتیكردنی دەوڵەتیشی لە چاو جیهاندا لاواز دەبێت.

1

 

Back to top button