وەزارەتی پەروەردە دەنگۆیه‌ك ڕەتدەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردە رایگه‌یاند تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە کاتی خۆیدا دەکرێت وهەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کەباس لەدواخستنی دەکرا.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ساڵنامەی خوێندنەی کە ھەیە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لە کاتی خۆیدا دەکرێت

سیوەیلی گووتیشی: ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین کە بەھۆی مانگی ڕەمەزانەوە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ پێش خرابن و تاقیکردنەوەکان بۆ ھیچ کام لە قۆناغەکانی خوێندن پێشنەخراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر دەنگۆی پێشخستنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بەھۆی ڕەمەزانەوە بڵاوکرایەوە.

 

Back to top button