نووسه‌رێكی پارتی به‌به‌ڵگه‌وه نووسه‌ره‌كانی به‌رهه‌م ساڵح به‌درۆ ده‌خاته‌وه
نووسه‌رێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ” ئاریان فه‌ره‌ج” له نووسینێكی دا وه‌ڵامی نووسه‌ره‌كانی به‌رهه‌م ساڵح ده‌داته‌وه، به‌به‌ڵگه ده‌سه‌ڵمێنێت كه تاڵه‌بانی دۆراندی له هه‌ڵبژاردن له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆك بارزانی، ده‌نووسێت”سلێمان عەبدوللا كە یەك لە نوسەرەكانی بەرهەم ساڵحە و لەسەر داوای ئەو جاران دژی یەكێتی و ئێستاش دژی پارتی دەنوسێ، لە نوسینێكدا كە لە سایتەكەی خۆیان ( خەندان) بڵاویكردۆتەوە، بە ئیدیعایەكی بێ ئەسڵ و ئەساس و پێچەوانەی راستییەكی مێژوویی حاشاهەڵنەگر، دەڵێ گوایە لە یەكەمین هەڵبژاردنی كوردستاندا بارزانی لە تاڵەبانی دەنگی زیاتر نەهێناوە و بۆیەش هیچكامیان نەبوونە رابەر و هەر بۆیەش سیستمی فیفتی فیفتی پەیڕەو كرا.
ئاریان فه‌ره‌ج هه‌روه‌ها ده‌شنووسێت”كاك سلێمان و تەواوی نوسەرەكانی بەرهەم ساڵح ئازادن چ دەنوسن و بۆ كێ دەنوسن و بە چ مەرامێك دەنوسن و دەیانەوێ خزمەت بەكێ بكەن، بەڵام ئازاد نیین حەقیقەتە حاشاهەڵنەگرە مێژووییەكان چەواشە بكەن و هەڵیانگێڕنەوە. ئەوەیان غەدرە دەرهەق بە مێژوو و سپی كردنەوە دەخوازێ.
هه‌روه‌ها نووسه‌ره‌كه‌ی پارتی به‌به‌ڵگه و داتا زانيارى ده‌خاته روو “لە هەڵبژاردنی یەكەمی كوردستاندا بە پێی ئەنجامە راگەیاندراوەكانی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكە ( كە وینەكەی هاوپێچی ئەم وەڵامەیە) مەسعود بارزانی زۆرتین دەنگی هێناوە كە ( 466819) دەنگە لە كاتێكدا تاڵەبانی ( 441057) دەنگی بەدەستهێناوە، واتا بارزانی نزیكەی ( 26000) دەنگی زیاتری بەدەستهێناوە. ژمارەی كورسیە بەدەستهاتووەكانی پارتیش بۆ هەموو لایەك مەعلومە كە لەوەی یەكێتی زیاتر بوون”.
هه‌روه‌ها ئاریان فه‌ره‌ج ده‌شنووسێـ”ئەوەی سیستمی فیفتی فیفتی بەسەر كوردستاندا سەپاند، ئەوە نییە كە گوایە هیچ كام لە بەربژێرەكان و لە حزبەكان دەنگی پێویستیان نەهێنا، بەڵكو هۆكارەكە قبوڵنەكردنی ئەنجامەكان و هەڕەشەی شەڕی نێوخۆ و تێكدانی دەرفەتەكە بوو، ناچار بوونی پارتی و بارزانی بوو كە لە پێناو ئاشتی و بەرژەوەندی كوردستاندا لە حەقی خۆیان خۆش بن و بە (پەنجا بەپەنجا) رازی بن تا گەلەكەمان توشی نەهامەتی نەبێتەوە.
نووسه‌ر له كۆتایی دا ده‌شنووسێـ”ئێستاشی لەگەڵ بێت هەر ئەو عەقڵیەتە نادیموكراتییە لە نێو یەكێتیدا زاڵە، ئێستاش هەر لە غایەلەی پەنجابەپەنجادان و نادیموكراتیانە و سووك سەرنج دەدەنە دەنگ و ئیرادەی خەڵك، ئێستاش هەر بە عەقڵیەتی ( یەك كورسیش بێنم، هەر نیوەم دەوێ) بونەتە ئاستەنگی بەردەم پرۆسەی دیموكراسی و پێكهێنانی حكومەت و رێزگرتن لە دەنگ و وویستی خەڵكی كوردستان، ئیستاش هەر وەك ئەوكاتەیە.