پەیامێکی ڕۆژنامەوانیی گرنگ لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە تەواوی بڕگە و ماددەکانی یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق کردەوە.

لەو پەیامە ڕۆژنامەوانییەدا کە کەمێک لەمەوبەر نێردراوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری، پابەندیی وەزارەتەکەی بە جێبەجێکردنی پەند و بڕگەکانی یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق دووپات کردووەتەوە. هاوکات داوای هەماهەنگیی تەواوی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان کردووە، بۆ تەواوکردنی لیستی پرۆژەکانی وەبەرهێنان تاوەکوو وەزارەتەکە بەبێ دواکەوتن بودجەیان بۆ تەرخان بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە گوایە ئەگەر هەیە بەغدا لە یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق و ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەشیمان ببێتەوە.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

پەیامێكی رۆژنامەوانی لە وەزارەتی داراییەوە

2019/3/28

وەزارەتی دارایی پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێكردنی بەند وبڕگەكانی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2019 دەكاتەوە بە هەردوو ڕووی ڕەوەن و وەبەرهێنانیەوە، هەر لەمبارەیەشەوە وەزارەت داوای هەماهەنگیی تەواو دەكات لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان بۆ تەواوكردنی لیستی پرۆژەكانی وەبەرهێنان تا وەزارەت بەبێ دواكەوتن بودجەیان بۆ تەرخان بكات.

وەزارەتی دارایی / نووسینگەی ڕاگەیاندن

Back to top button