یه‌كێتی مێژووێكی ره‌شی له ره‌دكردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستانی هه‌یه له هه‌ڵبژاردن
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئیراده‌ی خه‌ڵكی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ره‌د كردۆته‌وه، له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن دا داوایی 50 به 50ی كردووه، له‌گه‌ڵ ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنی نه‌بووه، ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستانی ره‌دكردۆته‌وه، به‌مه‌ش چاودێرانی سیاسی پێیان وایه یه‌كێتی مێژووێكی ره‌شی له‌گه‌ڵ ره‌دكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، به‌رده‌وام دژی دیموكراسیه‌ت و هه‌ڵبژاردن و ئیراده‌ی خه‌ڵك بووه”.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان له 19ی 5ی 1992 كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگده‌ر رابه‌ر و حزبه‌كانی هه‌ڵبژاردووه، كاندیده‌كانی رابه‌ر له‌كوردستاندا پیكهاتوون له هه‌ریه‌كه” سه‌رۆك بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و محموود عه‌لی عوسمان و عوسمان عه‌بدالعزیز محه‌مه‌د” كه له‌رێژه‌ی كۆی ده‌نگدانه‌كه‌دا” 982649″ سه‌رۆك بارزانی 446819 ده‌نگی هێناوه، جه‌لال تاله‌بانی 441057 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، له‌به‌رامبه‌ردا محموود عوسمان 23309 ده‌نگی به‌ده‌ست هیناوه، عوسمان عه‌بدلعزیز 38865 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه، سه‌رۆك بارزانی به هێنانی 446819 ده‌نگ له پیشه‌وه‌ی هه‌موو كاندیده‌كانی بووه و براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بووه”.
هه‌ر به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان حه‌وت حزب به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كردووه كه پێكهاتوون له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شوعی سه‌ربه‌خۆ و لیستی ئیسلامی و لیستی حزب شعب الدیموقراتی كوردستان و لیستی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌شداریان كردووه، كه تێیدا 971953 ده‌نگده‌ر ده‌نگیان داوه، پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌دا 45.5% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه بووه، له‌به‌رامبه‌ر دا یه‌كێتی 423833 كه ده‌كاته سه‌دا 43.61% ده‌نگی هێناوه، لایانه‌كانی تریش كه‌متر له (%7) ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه”.
به‌گویره‌ی ئه‌و داتا و زانیاریانه بێت یه‌كێتی له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی رابه‌ری كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستاندا، له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆك بارزانی و پارتی دا به‌جیاوازی ده‌نگ درۆاندوویه‌تی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی دژی دیموكراسی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بووه، هه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگی ره‌د كردۆته‌وه، داوایی (50 به 50) له پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووه و به‌مه‌ش ئیراده‌ی خه‌ڵكی قبوڵنه‌كردووه”.
یه‌كێتی كه له ئیستادا له‌نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتیش كه‌متری هیناوه جارێكی تر هه‌وڵده‌دات ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان قبوڵ نه‌كات، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی ره‌د ده‌كاته‌وه، ده‌لێت به كورسی پێوه‌ر بۆ یه‌كێتی ناكریت، له‌و باره‌یه‌وه چاودیرانی سیاسی پێیان وایه مێژووی ره‌شی ره‌دكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له یه‌كێتیه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه تا ئێستاش هه‌ر یه‌كێتی ره‌دی ئیراده‌ی خه‌لك ده‌كاته‌وه”.