هۆشیار زێباری پیلانگێڕییەك لە دژی عادل عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بوونی پیلانگێڕییەك لەلایەن چەند سەركردەیه‌كی عێراق و چه‌ند لایه‌نێك له‌دژى عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرا ده‌كات
زێباری ڕایده‌گه‌ێنێت بانگهێشتكردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، لەلایەن سەركردەكانی هاوپەیمانی سیاسی و حزبیی ئەلنەسر و ئەلئیعمار بۆ ئەوەیە نیشانەی پرسیار بخرێتە سەر سیاسەتەكانی عادل عەبدولمەهدی.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، كه سەركردە سیاسییە ناحەزەكانی عادل عەبدولمەهدی، لە دەرەوەی چوارچێوەی كاری پەرلەمان و دەستوور پرسیار لەسەر سەرۆك وەزیران دروست دەكەن، ئەمەش نیشانەیەكی مەترسیدارە و عەبدولمەهدی بێ بەش دەكرێ لە بڕیاری جێبەجێكردن
له‌كۆتا نووسینه‌كه‌یدا زێباری ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه رەنگە هاوپەیمانی سیاسییدیكه‌ش هەمان ڕێگە بگرنە بەر، ئەمەش وا دەكات عەبدولمەهدی متمانە لە دەست بدات و شەرعیەتی ئیداری نەمێنێ، هەروەها نوێنەرایەتیكردنی دەوڵەتیشی لە چاو جیهاندا لاواز دەبێت.