گۆڕان: نابێت وەك ١٦ـی ئۆكتۆبەر چاوپۆشی لەم كارەی یەكێتی بكرێت

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆران، شیرین ئەمین رایدەگەیەنێت دەنگۆی دوبارە گەراندنەوەی سیستەمی پاشەكەوتی موچە لەلایەن پەرلەمانتارانی یەكێتیەوە ترسێكی زۆری دروستكردوە لای هاوڵاتیان، دەشڵێت “پێدەچێت یەكێتی لەرێككەوتنەكەی سەركەوتو نەبێت”.

شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆران رایگەیاندوە: پێناچێت یەكێتی لەرێككەوتنە سیاسییەكەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان سەركەوتو بێت، ئاماژەبەوەش دەكات دەنگۆی دوبارە گەراندنەوەی سیستەمی پاشەكەوتی موچە لەلایەن پەرلەمانتارانی یەكێتیەوە ترسێكی زۆری دروستكردوە لای هاوڵاتیان، پێشی وایە بڵاوكردنەوەی ئەو ترسە لەكاتێكدایە كە یەكێتی چاوەروانە تا بزانێت بەشداری لەحكومەت دەكات یاخود نا.

راشیدەگەیەنێت یەكێتی دەیەوێت لەرێگەی بڵاوكردنەوەی ئەو ترسەوە پەیامێك بگەیەنێت دەشڵێت “یەكێتی دەڵێت ئەوەی داوامان کردوە لە کابینەی داهاتوی حکومەت،ئەگەر وەری نەگرین، دەتوانین لە بەغدا ئەو کارەمان بکەینە ڕاستی، ئەگەر پیلانەکەی یەکێتی چووە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، نابێ چاوپۆشی لێ بکرێت، چونکە لەکاتی ڕووداوەکانی 16 ى ئۆکتۆبەر بە واژۆی 38 ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، 50% ی خاکی ھەرێمی کوردستانمان لە دەست دا کە ھۆکارەکەی یەکێتیی نیشتمانی بوو، بۆیە ئەگەر یەکێتی دووبارە دۆخێکی ئاوا درووست بکاتەوە، مانای قەبووڵ کردن نییە و نابێ یەکێتی شەڕی پۆستەکانی خۆی بە پیلانی نان بڕینی خەڵک بگێڕێت”.

Back to top button