نه‌جمه‌دین كه‌ریم له ساڵیادی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 2 ساڵ به سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له شاری كه‌ركووك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا كه ئاراسته‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، كه‌س و كاری شه‌هیدان و خه‌ڵكی كه‌ركووك كردووه، نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه داوه، “بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سەر دامەزراوە فەرمیەکانی پارێزگای کەرکوك لە 28 / 3 / 2017، یەکێك بوو لە بڕیارە مێژوویی و گرنگەکان بۆ دسته‌بەرکردنی مافی نەتەوەیی گەلەکەمان”.
پارێزگاری كه‌ركووك دووپاتیكرده‌وه، “هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سەر دامەزراوە فەرمیەکانی پارێزگای کەرکووك، بڕیارێکی تاك لایەنانە و دژە یاسا نەبوو، بەڵکو چەندین خوێندنەوەی ورد، یاسایی و دەستووری بۆ کرا، دواتریش لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگایی کەرکووكه‌وه وەك تاکە دامەزراوەی یاسادانان لە شارەکە پەسەند کرا”.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، “ئەو بڕیارە کە لە چوارچێوەی دەسته‌بەرکردنی خۆ بەڕێوه‌بردنی هاوبەشی نەتەوەکان سەرچاوەی گرتبوو، بەداخەوە حکوومەتی عێراق و لایەنە شۆڤێنیەکان کەوتنە پیلانگێڕی لە دژی بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووك، بەڵام بڕیاری دادگای ئیتحادی بۆ ڕەتکردنەوەی سکاڵای چەند لایەنێك لە دژی ئاڵای کوردستان لەو رۆژگارەدا، هێندەی دیكه لە رووی یاسایی و دەستورییەوە پشت ئەستوری کردین”.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ریش كه‌ریم جه‌خت ده‌كاته‌وه، “رووداوەکانی 16ی ئوکتۆبەر و رۆژانی دواتر، زەمینەی حوکمی تاك لایەنانە و سەربازی بۆ حکوومەتی عێراق رەخساند، کە پێچەوانەی یاسا و دەستور و بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگایە، ئاڵای کوردستان نەك لە سەر دامەزراوە فەرمیەکانی شارەکە هێندرایە خوارەوە، بەڵکو هەڵکردنی بە هەموو شێوەیەك قەدەغە کرا، ئەمەش دەرخەری نیازخراپی حکوومەتی عێراقی بەرامبەر ئایندەی شارەکە دەرخست”.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، نه‌جمه‌دین كه‌ریم جه‌خت له سه‌ر یاساییبوون و دەستوریبوونی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای کەرکووك ده‌كاته‌وه و داواش ده‌كات، “حکوومەتی عێراق دەستبەرداری مەنتقی هێز ببێت و بگەڕێتەوە بۆ مەنتقی یاسا و دەستوور و خو بەڕێوبردنی هاوبەشی نەتەوەکان لە کەرکووك”.
له 28ی مارسی ساڵی 2017، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره بڕیاری پارێزگار بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له سه‌ر داموده‌زگا حكوومییه‌كانی كه‌ركووكی په‌سه‌ند كرد، بۆ یه‌كه‌م جار به فه‌رمی ئاڵای كوردستان له سه‌ر دامه‌زراوه ئیدارییه‌كانی ئه‌و شاره هه‌ڵكرا.