مەیادە محەمەد .. پۆستی وەزارەتی دادی عێراق بە مافی خۆمان دەزانین
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باس لە پۆستی وەزارەتی دادی عێراق دەکات و ڕای دەگەیەنێت: “ئەو وەزارەتە پشکی پارتییە.
مەیادە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگهیاند: ھیچ رێککەوتنێك نەکراوە بۆ تەواوکاری کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی، ھەرکاتێک رێککەوتن کرا دەخرێنە دەنگدانەوە، چونكه وەزارەتی داد کە یەکێکە لە وەزارەتە تەواو نەکراوەکان، ئەوە شایستەی ئێمەیە، چونکە خاوەنی زۆرترین کورسین لە کوتلە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.
پەرلەمانتارەکەی پارتی ڕوونیشیکردەوە، کە بۆ ئەو پۆستە کاندیدی خۆیان دەبێت و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتر بکەن.