نهجمهدین كهریم: لهساڵیادی ههڵكردنى ئاڵای كوردستان بهسهر فهرمانگهكانى كهركوك پهیامێكى بڵاوكردهوه
د. نهجمهدین كهریم پارێزگاری شهرعی كهركوك لهساڵیادی ههڵكردنى ئاڵای كوردستان بهسهر دامهزراوه فهرمییهكانى كهركوك پهیامێكى بڵاو كردهوه
نهجمهدین كهریم ڕایدهگهێنێت ئەمڕۆ 2 ساڵی تەواو بەسەر بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامەزراوە فەرمیەکانی پارێزگای کەرکوک لە (28 / 3 / 2017) تێپەڕ دەبێت، کە یەکێک بوو لە بڕیارە مێژوویی و گرنگەکان بۆ دهستبەرکردنی مافی نەتەوەیی گەلەکەمان.
ئاماژه بهوهش دهكات كه دەستبەرکردنی خۆبەڕێوبردنی هاوبەشی نەتەوەکان سەرچاوەی گرتبوو، بەداخەوە حکومەتی عێراق و لایەنە شۆڤێنیەکان کەوتنە پیلانگێڕی لە دژی بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک.. بەڵام بڕیاری دادگای ئیتحادی بۆ ڕەتکردنەوەی سکاڵای چەند لایەنێک لە دژی ئاڵای کوردستان لەو رۆژگارەدا، هێندەی تر لە رووی یاسایی و دەستورییەوە پشت ئەستوری کردین.
دهقی پهیامهكهى د. نهجمهدین كهریم پارێزگاری شهرعى كهركوك :
جەماوەری بە شەرفی شاری کەرکوک
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پارت و لایەنە سیاسیەکان
رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی
ئەمڕۆ دوو ساڵی تەواو بەسەر بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامەزراوە فەرمیەکانی پارێزگای کەرکوک لە (28 / 3 / 2017) تێپەڕ دەبێت، کە یەکێک بوو لە بڕیارە مێژوویی و گرنگەکان بۆ دستبەرکردنی مافی نەتەوەیی گەلەکەمان.
بەڕێزان… هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامەزراوە فەرمیەکانی پارێزگای کەرکوک، بڕیارێکی تاک لایەنانە و دژە یاسا نەبوو، بەڵکو چەندین خوێندنەوەی وردی یاسایی و دەستوری بۆ کراو و دواتریش لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگایی کەرکوک وەک تاکە دامەزراوەی یاسادانان لە شارەکە پەسەند کرا.
هاوڵاتیانی ئازیز… ئەم بڕیارە کە لە چوارچێوەی
دەستبەرکردنی خۆبەڕێوبردنی هاوبەشی نەتەوەکان سەرچاوەی گرتبوو، بەداخەوە حکومەتی عێراق و لایەنە شۆڤێنیەکان کەوتنە پیلانگێڕی لە دژی بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک.. بەڵام بڕیاری دادگای ئیتحادی بۆ ڕەتکردنەوەی سکاڵای چەند لایەنێک لە دژی ئاڵای کوردستان لەو رۆژگارەدا، هێندەی تر لە رووی یاسایی و دەستورییەوە پشت ئەستوری کردین.
هاوڵاتیانی ئازیز… رووداوەکانی (16) ئۆکتوبەر و رۆژانی دواتر، زەمینەی حکومی تاک لایەنانە و سەربازی بۆ حکومەتی عێراق رەخساند، کە پێچەوانەی یاسا و دەستور و بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگایە، وە ئاڵای کوردستان نەک لەسەر دامەزراوە فەرمیەکانی شارەکە هێندرایە خوارەوە، بەڵکو هەڵکردنی بە هەموو شێوەیەک قەدەغە کرا.. ئەمەش دەرخەری نیازخراپی حکومەتی عێراقی بەرامبەر ئایندەی شارەکە دەرخست.
بۆیە لەم یادە پیرۆزە و پڕ شکۆییەدا.. جەخت لەسەر یاسایبوون و دەستوریبوونی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای کەرکوک دەکەینەوە و داوا دەکەین، حکومەتی عێراق دەستبەرداری مەنتقی هێز ببێت و بگەڕێتەوە بۆ مەنتقی یاسا و دەستور و خوبەڕێوبردنی هاوبەشی نەتەوەکان لە کەرکوک.
بەرز و پیرۆز بێت یادی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای کەرکوک و نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدان.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
د. نەجمەدین کەریم
٢٨/٣/٢٠١٩