عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: یاسای سەرۆکایەتی هه‌رێم کارادەکرێتەوە

ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستا بزتنه‌وه‌ی گۆڕان و چەند لایەنێکی دیکە بە واژۆی 68 پەرلەمانتارەوە پڕۆژەیاسایەکیان بۆ کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشکەشی پەرلەمان کرد.
پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا بۆ هەموارکردنەوە و کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەناو پەرلەمانەوە و دەستکردن بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح رایگه‌یاند، به‌شێكی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان ئه‌وه‌یه، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌موار بكرێته‌وه و سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و دواتریش ده‌سه‌ڵاته‌كانی له ده‌ستووردا یه‌كلا بكرێنه‌وه.
ئەمڕۆ پێنج شەممە عەلی حەمەساڵح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پێشكەشكردنی واژۆی 68 پەرلەمانتار بەدەستەی سەرۆكایەتی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، هەر لەسەرەتاوە بزوتنەوەی گۆڕان باوەڕی بەوەبوە سیستم پەرلەمانی بێت و سەرۆکی هەرێم لەناو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت.
عەلی حەمەساڵح گوتیشی: ئێمە پێمانوایە ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتمانیان هەیە، تاوەکو دوا سات دەبێت تەوافوقی لەسەر بکرێت، بەڵام سەرۆکایەتی هەرێم و راسپاردنی حکومەت و کۆی پرۆسەکە پەیوەندی بە یەکەوە هەیە.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر