پاش شكه‌ستی به‌شێك له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ راگرتنی مووچه ئێستا بزانه چی ده‌لێن
ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی راگرتنی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد له به‌غدا، هه‌ڵمه‌تێكی میدیایان له‌دژی هه‌نارده‌ی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد كه له‌به‌غدا هه‌نارده ده‌كرا، به‌ڵام له ئێستادا بۆ رووسپی كردنه‌وه‌ی خۆیان ده‌لێن گوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وت له‌رێگای سۆمۆوه هه‌نارده ده‌كات، له‌كاتیكدا ئه‌م هه‌واڵه له‌لایان گوته‌بێژی نه‌وتی عێراق ره‌د كرایه‌وه”.
بلێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی كه یه‌كێك بوو له‌و ئه‌ندامانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی راگرتنی مووچه و بودجه‌یان ده‌كرد، له‌ئێستادا گوایه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وتی له‌یه‌ر قسه‌ی ئه‌وان راده‌ستی سۆمۆكردووه، به‌ڵام ئه‌م بانگه‌شانه رووسپی كردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی دژی مووچه و بودجه‌ی كوردستانه، له ئێستادا عاسم جیهاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندووه كه به‌هیچ شێوه‌ك حكومه‌تی عێراق نه‌وتی راده‌ستی سۆمۆ نه‌كردووه”.
عاسم جیهاد گوته‌بیژی نه‌وتی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا به خواكوڕكی راگه‌یاندووه، كه هه‌ریمی كوردستان یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیشی راده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه، تا سالی داهاتووش پێناچێت، نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، چونكه هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وت بداته‌وه، بۆیه ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستیه‌وه”.
له چه‌ند رۆژی رابردوو باڵێكی ناو یه‌كێتی هه‌وڵێكی یه‌كێتیان ئاشكرا كرد كه هه‌وڵده‌دات مووچه و بودجه‌ی كوردستان بۆ جاریكی تر له‌به‌غدا رابگیرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه له‌لایان وه‌زیری دارایی عێراق فه‌شه‌ڵی پێهێنرا”.