لە ئەمریکا رووداوێکی تەقەکردن روویدا قوربانی هەیە

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو چەند جارێک رووداوی تەقەکردن لە ئەمریکا روویدا، پۆلیسی شاری سیاتڵی ویلایه‌تی واشنتنی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له شاره‌كه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی و پۆلیسش ڕێوشوێنی توندی له ناوچه‌كه گرتووه‌ته‌به‌ر و ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
بەپێی زانیاری میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا كه له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و سێی تریش برینداربوون، له نێو برینداره‌كان یه‌كێكیان شوفێری ئۆتۆمبێلی هێلی هاتوچۆ بووه.
ڕۆژنامه‌ی “سیاتڵ تایمز”ی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی پۆلیسی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه دراوه، كه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه كه‌سێك گیراوه و ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام تا ئێسته پاڵنه‌ری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی له خه‌ڵك ئاشكرا نه‌بووه.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، ڕووداوه‌كه له گۆڕه‌پان یان وێستگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێلی گوستنه‌وه بووه، له كاتی ده‌رچوونی كارمه‌ندان له شوێنی كاره‌كه‌یان له دوا نیوه‌ڕۆیه‌كی دره‌نگ به كاتی ئه‌مه‌ریكا، چه‌كداره‌كه ده‌ستی به ته‌قه‌كردن له كارمه‌نده‌كان كردووه.
ده‌سته‌ی گواستنه‌وه له هه‌رێكی كینگ كاونتی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، كه شوفێری یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی هێلی گواستنه‌وه برینداربووه و ڕاسته‌وخۆ گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، 12 سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یشی هیچیان به‌سه‌ر نه‌هاتووه.