ئیمارات بڕیاری بایکۆتکردنی ئیسرائیل هەلەبوو داوای کرانەوە لەگەڵ ئەو وڵاتە دەکات

 

ئەنوەر قەرقاش وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی وڵاتی ئیمارات ڕایگەیاند کە پێویستە وڵاتانی عەرەبی چیتر کۆتایی بە بەستەڵەکی پەیوەندیەکانیان بھێنن لەگەڵ ئیسرائیل
قەرقاش بۆ ڕۆژنامەی the national ی ئیماراتی دواوەو دان بەوەدا دەنێت کە نەبونی پەیوەندی لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل دەرگای بۆ گفتوگۆ نەھێشتۆتەوە و کێشەکانیش بەو بایکۆت کردنە چارەسەر نەبون و ناشبن
قەرقاش پێی وایە چیتر ئەو بەستەڵەکە دەشکێت و وڵاتانی عەرەبیش یەک لە دوای یەک پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بنیات دەنێنەوە لە ئایندە چونکە بڕیاری بایکۆت کردنی ئیسرائیل بڕیارێکی ھەڵەی وڵاتانی عەرەبی بووەو دەبێت ڕاست بکرێتەوو

Back to top button