ئافره‌تێك گوێی له ده‌نگی پیاوان نابێت
له وڵاتی چین نه‌خۆشییه‌ك تۆماركرا كه یه‌كێك له نه‌خۆشه ده‌گمه‌نه‌كانی وڵاته‌كه ناونراوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئافره‌تێك ته‌نها گوێی له ده‌نگی ئافره‌ته‌كان ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی نووسیویه‌تی: “ئافره‌تێك له وڵاتی چین دوای ئه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت تیبینی ئه‌وه‌ی ده‌كات كه قسه‌كانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نابیستێت و به‌په‌له خۆی ده‌گه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك”.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: “دوای پشنكیینهكانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه ئافره‌ته‌كه دووچاری نه‌خۆشی (رئسئتشل) بووه”
له جیهاندا 3 هه‌زار كه‌س ئه‌و نهخۆشیییهیان هه‌یه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌یشی كه ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه، له وڵاتی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دان، هۆكاری ئه‌و نه‌خۆشە په‌یوه‌ندی به په‌یدابوونی گرفتێك له كرۆمۆسۆمه‌كانی مرۆڤەوە هەیە.