بە توێکڵی مۆز زیپکە لەسەر دەموچاوت مەھێڵە

زۆربەمان پێمان وایە مۆز تەنیا بەشی ناوەوەی سوودی ھەیە، بەڵام سوودێکی زۆریش لە توێکڵەکەی ھەیە.

بە ھۆی بوونی چەند پێکھاتەیەکی گرنگ  و بەسوود لەنێو توێکڵی مۆز، بۆ جوانبوونی پێست و لەناوبردنی زیپکە سوودی زۆرە.

بۆ ئەوەی بە توێکڵی مۆز زیپکە لەسەر دەموچاوت نەھێڵیت، پێویستە سەرەتا بەھێواشی زیپکەکانی ڕوخسارت بۆ ماوەی سێ خولەک بە بەشە سپییەکەی ناوەوەی توێکڵی مۆز مەساج بکەیت، دواتر بە خاولییەکی تەڕ بیسڕە.

بۆ ئەوەی ئەم ڕێکارە سوودێکی باشت پێ بگەیەنێت، پێویستە ڕۆژی سێ جار ئەم ڕێکارە ئەنجام بدەیتەوە، بە ماوەیەکی کورت دەبێتە ھۆی نەمانی تەواوی زیپکەکانی دەموچاوت.

 

Back to top button