هێلکەی کوڵاو لەگەڵ بیبەری تون بخۆین چی بەسەر جەستەمان دەهێنێت

چەندین توێژینەوە سەلماندویانە خواردنی هێلکەی کوڵاو بۆ نانی بەیانی ژمارەیەکی یەکجار سود بە تەندروستیمان دەگەیەنێت ئەگەر لەگەڵ بیبەری تون بخورێت سودەکانی چەند هێندەیەک زیاد دەکات .

•هێلکە بڕێکی زۆر لە پرۆتینەکانی تێدایە و وامانلێدەکات زۆرترین ماوە بە تێری بمێنینەوە و ژەومی دواتر درەنگ بخۆین .

•بڕێکی زۆر ئۆمیگا-٣  و ڤیتامینەکانی تێدایە و هاوکاریمان دەکات چەوری بسوتێنین  و کێشی لەشمان بە سروشتی کەمبکات، بەتایبەتی ئەگەر لە بەیانیاندا بخورێت .

لە ئێستادا زانایان ئاشکرایانکردووە خواردنی هێلکە لەگەڵ هاڕدراوی بیبەری تون ڕێژەی دابەزاندنی چەوری زیان بەخش و کێش خێرادەکات و بەتێری دەمانهێڵێتەوە و کاری هەرس ئاساندەکات و چەوری دەسوتێنێت .

توێژینەوەکان سەلماندویانە خورادنی هێلەکە لەگەڵ بیبەری تون وزەی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و میتابۆلیزم خێرادەکات و بەوەش چەوری زیادەی لەش کەمدەکاتەوە و لەڕوی تەندروستییەوە چەندین سودمان پێدەگەیەنێت

 

Back to top button