سێو ئەگەری تووشبون بە جەڵتە كەمدەكاتەوە

خواردنی‌ میوە و سێو بەشێوەی‌ رۆژانە نەخۆشی‌ جەڵدەی‌ دڵ كەمدەكاتەوە و زیانەكانی‌ بۆ جەستە ناهێڵێت.

نوێترین توێژینەوە ئاشكرای‌ دەكات خواردنی‌ پارچەیەك سێو بەشێوەی‌ رۆژانە، دەبێتەهۆی‌ كەمبونەوەی‌ جەڵدەی‌ دڵ، بەرێژەی‌ لە40% و زیانەكانی‌ ناهێڵێت.
توێژینەوەكە لەلایەن زانكۆی‌ ئۆكسفۆردی‌ بەریتانیەوە لەسەر نیو ملیۆن هاوڵاتی‌ چینی‌ لەماوەی‌ حەوت ساڵدا ئەنجامدراوەو  ئەوە ئاشكرابوە، خواردنی‌ میوە بەتایبەتی‌ سێو بەرگری‌  بەروودانی‌ جەڵدەی‌ دڵ دەكات.

دكتۆر هوای‌ دۆنگ دو ئاماژە بەوە دەكات، خوارندنی‌ میوەی‌ تازە كە 150 كیلۆگرام بێت و بەتایبەتی‌ سێو، بەشێوەی‌ رۆژانە  دەبێتە هۆی‌ كەمكردنەوەی‌ زیانەكانی‌ جەڵدەی‌ دڵ بەرێژەی‌ لە 40% بەراورد بەو كەسانەی‌ كە میوە ناخۆن.

ئەو پزیشكە ئەوەشی‌ ئاشكراكردوە، خواردنی‌ میوە و سەوزە، یارمەتی‌ دڵ دەدات دژی‌ كاریگەرە خراپەكانی‌ ئۆكسیداتەكان و ماددە كیمیاییەكانی‌ لەش و پارستنی‌ دڵ بەشێوەیەكی‌ سروشتی

 

Back to top button